به خۆشحالیه‌وه به خێرهاتنتان ده‌كه‌م له پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان , ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم لایه‌نى فه‌رمى دهستنیشانكراوى هه‌رێمى كوردستانه بۆ كاروبارى ئامارى به مه‌به‌ستى به‌دى هێنانى هه‌موو ئه‌و داتا و زانیاریانه‌ى كه پێویستن بۆ بریارده‌ر كه به پشت به‌ستن به‌م داتا‌و زانیاریانه بریار وهردهگرىَ له‌و بوارانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به كاروبارى كۆمه‌لایه‌تى, ته‌ندروستى , په‌روه‌رده ,كشت‌وكال وه هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ى تر كه گرنگن بۆ كۆمه‌لگا.
ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له‌و روانگه‌یه‌وه گرنگى داوه به دروستكردنى پێگهیهگى ئه‌لیكترۆنى پێشكه‌وتوو كه له‌م دواییه‌دا (گۆرانكارى) زۆرى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى ئاسان به‌كار بهێنرىَ و داتا‌و زانیارى دانراوه ه سه‌ر پێگه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كى رێك و پێك پێشان درا بێت.
هه‌روه‌ها هه‌ستاین به دانانى چه‌ند تایبه‌تمه‌ندى دیكه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌یشتن به داتاكان زانیاریه‌كان ئاسانتر بێ.
ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به به‌رده‌وامى هه‌ول ده‌دا كه تازه‌ترین داتا‌و زانیارى له سه‌ر پێگه‌ى خۆى دابنىَ و پێمان خۆشه هه‌ر تێبینی و پێشنیارێكتان هه‌بێت له‌سه‌ر شێواز‌و جۆرى داتاكان بۆمان بنێرن و ئێمه‌ش به گرنگى وه‌رده‌گرین .
سيروان محمد
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان
كاره سه‌ره‌كييه‌كانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم
1. به‌شدارى كردن له جێبه‌جێكردنى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان.
2. ئه‌نجامی دانی كاره‌كانی ئاماری له بواره‌كانی جوراوجور و رووپێوه‌كان به نمونه, زیادهباری هه‌موو كاره‌كانی ئاماری و پروسه ئاماریهكان وه‌كو كشت‌وكال, پیشه‌سازی و هتد.
3. كوكردن, یه‌كخستن, ئاماده‌كردن, شی كردن و كورت كردنی ئه‌نجامی كاره ئامارییه‌كان به ته‌واوی یان به‌ش به به‌ش.
4. بڵاوكردنه‌وه و چاپكردنی نامیلكه و راپورته ئامارییه‌كان, زێده‌باری رێكخستنی خوله‌كانی راهێنان, كور و كوبوونه وه ئامارییه‌كان .
5. چاودێری ته‌كنیكی له سه‌ر كاره ئامارییه‌كان كه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان له وزاره‌ته‌كانی تر و كاربهدهستهتانی فه‌رمی ئه‌نجام ده‌دترێت.
6. دانانی بانكی زانیاری یه‌كگرتوو.
7. ئاماده‌كاری بو توێژینه و خوێندنه‌كان كه ده بنه هوی پێشخستنی كاری ئاماری.
8. به‌شداری كردن له راهێنان و به‌رزكردنی تواناییه‌كان له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان.
9. دابین كردنی سیسته‌می زانیاری جوگرافی(GIS)
10. ئاماده كردنی شه‌به‌كه‌كانی ناوه‌ندی و هه‌لگرتن ( back up) بو هه‌موو سیستمه‌كان بو پاراستنیان له ناوچوون.