له‌به‌روارى 9/ 11/ 2016، له‌ديوانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به‌رێز سيروان محمد محي الدين سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار، واژوى گرێبه‌ستێكى له‌يه‌كگه‌يشتنى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى رێكخراوى UNICEF كرد بۆئه‌نجامدانى ڕووپێوى (ته‌ندروستى دايك و تازه‌ له‌دايكبوان) كه‌بڕياره‌ له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ 20/ 11 /2016 هه‌تا 1/ 3/ 2017 ئه‌نجامبدرێ به‌پشتيوانى رێكخراوى ناوبراو.

دواتر به‌رێزيان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تى كرد كه‌تێدا نوێنه‌رى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عيراق و هه‌رێم و فه‌رمانبه‌رانى به‌رپرس له‌به‌رێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى ئامارى پارێزگاكان به‌شداربوون بۆئاماده‌گى و خۆسازدان بۆئه‌نجامدانى ڕووپێوه‌كه‌ و پلان دانان بۆهه‌موو قۆناغه‌كانى.