له به‌رده‌وامى كاره‌كانمان بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ ڕووپێوى ڕه‌وشى ته‌ندروستى دايكان و منداڵى تازه‌ له‌دايكبوو  و منداڵانى ته‌مه‌ن كه‌متر له‌ 5 ساڵى ،له‌‌ ‌به‌روارى 20ى تشرينى دووه‌مى2016 له‌ هۆتێل ديده‌ما‌ن بۆماوه‌ى 5 ڕۆژ به‌ هاوكارى ڕێكخراوى UNICEF به‌ ئاماده‌ بوونى به‌ڕێز (سيروان محمد محى الدين ) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار ونوێنه‌رانى  ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار  ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌هه‌رێم و به‌غدا ،خولى ڕاهێنان بۆ سه‌رپه‌رشتياران و توێژه‌رانى ئامارى و ته‌ندروستى  له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكانى هه‌رێم كرايه‌وه‌ . تيايدا باسى چۆنيه‌تى پڕكردنه‌وه‌ى پرسيارنامه‌ و چونيه‌تى كاركردنى  كارى مه‌يدانى كرا كه‌ بڕيار دراوه‌ به‌ پێى پلانى كارى ئه‌م ڕووپێوه‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو  كارى مه‌يدانى ده‌ست پێ بكرێت . له‌ ماوه‌ى 25 ڕۆژ كارى مه‌يدانى  ئه‌م ڕووپێوه‌ ته‌واو ده‌بێت له‌ چوار قه‌زاى هه‌لبژێردراو كه‌ بريتين له‌ قه‌زاى مێرگه‌سور له‌ پارێزگاى هه‌ولێر ،قه‌زاكانى شێخان و ئامێدى له‌ پارێزگاى دهۆك و قه‌زاى شارباژێر له‌ پارێزگاى سلێمانى .