به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار, ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان, به‌رنامه‌ى به‌راووردى نێوده‌وڵه‌تيان جێ به‌ جێ كرد له‌ سه‌ر ڕووپێوى خه‌رجى خێزان.

قؤناعى يه‌كه‌مى ئه‌م ڕووپێوه‌ له‌ 7/4/2016 ده‌ست پێكرا و قؤناغى چواره‌م كه‌ دوا قؤناغ بوو له‌ 17/11/2016 كؤتايى پێهات.

جێگاي ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ پارێزگاى سلێمانى به‌ هؤى قةباره‌ى دانيشتوان و ژماره‌ى قه‌زاكانه‌وه‌ هه‌لبژێردرا بؤ ئه‌نجام دانى ئه‌م ڕووپێوه. هه‌روه‌ها‌ بۆ ته‌واو كردنى ئه‌م به‌رنامه‌يه‌, له‌مانگى حوزه‌يرانى 2016 ، ڕووپێوێكى تريش كه‌ ڕووپێوى كرێ بوو هه‌ر له‌م پارێزگايه‌ ئه‌نجام درا.

به‌رنامه‌ى به‌راووردى نێوده‌وڵه‌تى به‌رنامه‌يه‌كى هاوبه‌شى ئامارى نێوده‌وڵه‌تيه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داتاى نرخ و به‌هاى وورد له‌سه‌ر گشت به‌رهه‌مى ناوخۆيى ووڵات. ئه‌م به‌رنامه‌يه‌ هه‌روه‌ها به‌كاردێت بۆ مه‌زنده‌كردنى يه‌كسانى له‌تواناى كڕين (PPPS).