به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار, ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به‌رنامه‌ى به‌راووردى نێوده‌وڵه‌تى جێ به‌ جێ كرد له‌سه‌ر ڕووپێوى خه‌رجى خێزان. به‌رنامه‌ى به‌راووردى نێوده‌وڵه‌تى به‌رنامه‌يه‌كى هاوبه‌شى ئامارى نێوده‌وڵه‌تيه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داتاى نرخ و به‌هاى وورد له‌سه‌ر گشت به‌رهه‌مى ناوخۆيى ووڵات. ئه‌م به‌رنامه‌يه‌ هه‌روه‌ها به‌كاردێت بۆ مه‌زنده‌كردنى يه‌كسانى له‌تواناى كڕين (PPPS) له‌جيهاندا . له‌ ڕێگاى به‌كارهێنانى  PPPS له‌جياتى ته‌نيا به‌كارهێنانى ڕێژه‌ى گۆرينه‌وه‌ى دراو له‌بازار بۆ ئاڵوگۆرى پاره‌ ، ده‌كرێت ده‌رهاوێشته‌ى ئابووريه‌كان و خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتيانيان به‌دروستى له‌گه‌ڵ يه‌ك به‌راوورد بكرێت . كه‌واتا تواناى كڕينى هاوڵاتيان بۆ كاڵايه‌ك به‌بڕى پاره‌يه‌كى دياركراو له‌شوێنه‌ك به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ تواناى كڕينى هه‌مان كاڵا به‌هه‌مان پاره‌ له‌شوێنێكى تر . بۆيه‌ ڕووپێوى خه‌رجى خێزان زۆر گرنگه‌ بۆ پرۆگرامى به‌راووردى نێوده‌وڵه‌تى . ڕووپێوه‌كه‌ به‌سه‌ر چوار قۆناغ دابه‌ش كراوه‌ كه‌به‌سێ قۆناغ كۆتايى هاتووه‌ كه‌ هه‌ر قۆناغى (10)ڕۆژى خه‌ياندووه‌ و قۆناغه‌كان به‌پێى خشته‌ى خواره‌وه‌ جێ بى جێ كراوه‌ :

- قۆناغى يه‌كه‌م له‌ 7-16/4/2016

-قۆناغى دووه‌م له‌ 19-28/6/2016

-قۆناغى سێيه‌م له‌ 28/8-6/9/2016

وه‌ پارێزگاى سلێمانى هه‌لبژێردرا بۆ ئه‌نجامدانى هه‌رسێ قۆناغ له‌به‌ر زؤرى له‌ژماره‌ى دانيشتوان و ژماره‌ى قه‌زاكان لةم پارێزگايه‌. هه‌روه‌ها روپێوێكى تريش ده‌رباره‌ى كرێ ى خانوو له‌هه‌مان پارێزگا ئه‌نجامدرا بۆماوه‌ى 10 رۆژ كه‌ته‌واوكه‌رى به‌رنامه‌كه‌يه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ ئاست له‌چين و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا هه‌ڵبژێردران له‌ڕووى بارى گوزه‌رانه‌وه‌ كه‌ئاستى (به‌رز – ناوه‌ند – نزم) ڕه‌چاوكرا بۆئه‌و خێزانانه‌ى كه‌له‌خانوو يان شووقه‌ كرێچين و سێ نرخى جياواز كۆكرايه‌وه‌ بۆهه‌ر ئاستێك له‌مانگى ته‌مموز.