به‌ پشت به‌ستن به‌ داتاكانى رووپێوى MICS4 كه‌ له‌سالى 2011  ده‌سته‌ى ئامار به‌ هاوكارى رێكخراوى يونيسيف ئه‌نجامى دا ، دواى شيكردنه‌وه‌ و توێژينه‌وه‌ى زانستى له‌ لايه‌ن رێكخراوى ناوبراو ده‌ركه‌وتن ره‌وشى ته‌ندروستى بۆ دايكان و منداڵانى تازه‌ له‌ دايكبوو له‌ قه‌زاكانى (مێرگه‌سۆر ، شارباژێر، شێخان ، ئامێدى) نه‌بوونى زياتر به‌ديكراوه‌ به‌ به‌راورد به‌ قه‌زاكانى ترى هه‌رێم .

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌سته‌ى ئامار به‌ هاوكارى رێكخراوى ناوبراو  و به‌به‌شدارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كارى مه‌يدانى ده‌ست پێكردووه‌ له‌ به‌روارى 10.12.2016 كه‌ ماوه‌ى مانگێك ده‌خايه‌نێت له‌ قه‌زاكانى دياريكراو به‌ پێى هه‌لبژاردنى سامپل بۆ زانينى ره‌وشى  ئێستاى دايكان ومنداڵانى تازه‌ له‌دايكبوو له‌و قه‌زايانه‌دا.