له‌ به‌ر ئه‌و گۆرانكاريانه‌ى هاتنه‌سه‌ر سه‌به‌تى كاڵاكان و جياوازى خه‌رجى خێزان له‌دواى رووپێوى كؤمه‌ڵايه‌تى و ئابوورى خێزان (IHSES2)  و به‌پشت به‌ستن به‌ساڵى بنه‌ڕه‌تى تازه‌ (2012) كه‌ له‌لايه‌ن ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجام درا به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار, ئێستا كار به‌سه‌به‌تى نوێى كاڵاكان ده‌كرێت. ئاگادارى خوێنه‌رانمان ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌‌ له‌مانگى ئابى 2016 وه‌ ده‌ست كرا به‌ هه‌ژماركردنى ژماره‌ى پێوانه‌يى له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌به‌تى نوێ. جێگاى ئاماژه‌ پێدانه‌ كه‌ژماره‌ى پێوانه‌يى كارى پێكرا به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆهه‌ژماركردنى ژماره‌ى پێوانه‌يى له‌سه‌ره‌تاى مانگى كانونى دووه‌مى 2015 بؤ ده‌ستنيشان كردنى هه‌ڵاوسانى ساڵانه‌ به‌پشت به‌ستن به‌سه‌به‌تى تازه‌ى كاڵاكان.