له‌ميانه‌ى به‌رده‌وامى كاركردن له‌ رووپێوى ته‌ندروستى دايكان ومنداڵانى تازه‌ له‌دايك بوو (MNCH)دواى سه‌ردانيكردنى هه‌ماهه‌نگكارى ڕووپێو و سه‌رپه‌رشتيارانى ناوه‌ندى له‌ده‌سته‌ى ئامار بۆ تيمه‌كان له‌ قه‌زاكانى (شارباژێر،مێرگه‌سوور،شێخان ، ئامێدى )به‌مه‌بستى زياتر به‌دواداچوون له‌سه‌ر كارى مه‌يدانى و هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ تيمه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى ئامار.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌به‌روارى 4ى كانوونى دووه‌مى 2017 له‌ديوانى ده‌سته‌ى ئامار  يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى بالاى ڕووپێوه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێز(سيروان محمد محى الدين) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار به‌ڕێوه‌چوو وه‌ به‌ئاماده‌يوونى نوێنه‌رانى ڕێكخراوى(UNICEF ) و به‌ڕێوه‌به‌رانى ئامارله‌پارێزگاكان و سه‌رپه‌رشتيارانى ناوه‌خۆى  ئامارو ته‌ندروستى ، هه‌ر له‌ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تيشك خرايه‌سه‌ر  چۆنيه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى  كارى مه‌يدانى ڕووپێوه‌كه‌و ئه‌وكارانه‌ى ته‌واوكراوه‌ تاكاتى ئه‌نجامدانى ڕووپێوه‌كه‌و بوونى تێبينى و ئاسته‌نگه‌كان كه‌له‌كاتى ئه‌نجامدانى كارى مه‌يدانى به‌ديكراوه‌ گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا.