به‌رێز سه‌رؤكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان, سيروان محى الدين سه‌رپه‌رشتى كؤبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى باڵاى رووپێوى ته‌ندروستى دايكان و منداڵانى تازه‌ له‌ دايكبوو كرد له‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان له‌ رێكه‌وتى 4/1/2017. 
له‌ ميانه‌ى كؤبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ نوێنه‌رانى رێكخراوى UNUCEF و به‌رێوه‌به‌رانى ئامارى ته‌ندروستى له‌ پارێزگاكانى هه‌رێم تێيدا به‌شدار بوون و به‌ ئاماده‌بوونى هه‌ماهه‌نگكار و سه‌رپه‌رشتيارانى ناوه‌ندى و ناوخؤيى, قوناغه‌كانى جێ به‌ جێ كردنى رووپێوه‌كه‌ و ئاسته‌نگ و كێشه‌كانيى خرايه‌ به‌ر باس و گفت گؤ. دواى گفتوگؤ و هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌واو كه‌ زياتر له‌ دوو كاتژمێرى خاياند, به‌رێز سه‌رؤكى ده‌سته‌ داواى له‌ هه‌ماهه‌نگكار و سه‌رپه‌رشتياران كرد ته‌واوى هه‌وڵى خؤيان بخنه‌گه‌ڕ بؤ سه‌ركه‌وتنى رووپێوه‌كه‌.