له‌دواى يه‌كه‌مين  وۆركشۆپى تايبه‌ت به‌ دانانى ستراتيجى نيشتمانى كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ژارى دووه‌م له‌مانگى حوزه‌يرانى 2016 كه‌ له‌ ووڵاتى ئه‌رده‌ن له‌لايه‌ن ليژنه‌ى باڵاى ته‌كنيكى و به‌هاوكارى بانكى نيوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامدرا  و دواى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى په‌يوه‌نديدار له‌ديوانى ده‌سته‌ى ئامار به‌مه‌به‌ستى ئاشنابوون به‌ بابه‌ته‌كانى ستراتيجيه‌كه‌ ،  وۆركشۆپى دووه‌م  له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ولێر له‌ هوتێل ڕۆتانا ئه‌نجام درا كه‌ بۆماوه‌ى چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بوو له‌ڕێكه‌وتى 5/10/2016 تاكو 8/10/2016.  به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار كه‌ ئه‌ندامى لێژنه‌ى بالاى ستراتیژى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژاریه‌ و به‌ به‌رێز دكتۆر مهدى العلاق سه‌رۆكى لێژنه‌ و ئه‌ندامانى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و  به‌غدا. مه‌به‌ست له‌م وۆركشۆپه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌هاوكارى بانكى جيهانى و ئاژانسه‌كانى UN  بتوانين ستراتيجيه‌كى نوێ دابنێين بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هه‌ژارى له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌دواى قه‌يرانه‌كان ڕوو له‌ هه‌رێم و عێراق كردوون به‌هۆى ته‌نگژه‌ى ئابوورى و دارايى و شه‌ڕى سه‌پێنراو له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى داعشى تيرۆستى ‌. هه‌ر له‌میانه‌ى به‌رده‌وامى وۆركشۆپه‌كه‌ به‌رێز دكتۆر على سندى وه‌زیرى پلان دانان له‌ رۆژى كۆتایى ئاماده‌ بوو به‌مه‌به‌ستى ئاشنابوون و چاودێرى كردن و هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌گه‌ل لایه‌نه‌كانى ناوبراو كه‌ به‌شداربووى وۆركشۆپه‌كه‌ بوون تیشكى خسته‌ سه‌ر چه‌ند خالێكى گرنگ و ئاماژه‌ى كرد به‌ ئاماده‌كارى بۆ هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو.