دواى ئه‌نجامدانى خولى چواره‌مى رووپێوى هێشوویى فره‌نیشانده‌رى بواره‌كان MICS4 له‌ سالى 2011 له‌ هه‌رێمى كوردستان و پاشان خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌نجامدانى خولى پێنجه‌م له‌ سالى 2014 به‌لام له‌به‌ر بوونى گرفتى دارایى و شه‌ڕى داعش خولى پێنجه‌مى رووپێوى ناوبراو  ئه‌نجام نه‌درا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم  و رێكخراوى UNICEF ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى خولى شه‌شه‌مى رووپێوه‌كه (‌MICS6)به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق  بۆ سالى 2017 .رۆژى 1/3/2017 له‌ دیوانى ده‌سته‌ى ئامار به‌ ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى رێكخراوى UNICEF سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار گرێبه‌ستى رووپێوى (‌MICS6) واژوو كرا. مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى رووپێوى (‌MICS6) زانینى ره‌وشى ته‌ندروستى مندالآنى خوارووى ته‌مه‌ن 5 سالى و ئافره‌تانه‌ى ته‌مه‌ن 15-49 سالى یه‌ و رووپێوى (‌MICS6) به‌یه‌كێك له‌ رووپێوه‌ گرنگه‌كان هه‌ژمارده‌كرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى كۆمه‌لێك نیشانده‌رى تر له‌ خۆوه‌ ده‌گرێت له‌ بواره‌كانى (ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌) و كۆمه‌لێك نیشانده‌رى گرنگ كه‌ تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانى خێزانه‌كان له‌ خۆوه‌ ده‌گرێت . ئه‌م رووپێوه‌ له‌ سه‌ر ئاستى قه‌زا ئه‌نجامده‌درێت به‌ گوێره‌ى هه‌لبژاردنى سامپل.