به‌رێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ، سيروان محمد محي الدين  له‌گه‌ڵ به‌ريزان د.فاضل الزعبي  نوێنه‌رى گشتى رێكخراوى FAO  له‌عێراق و شاندى ياوه‌ريان و به‌ر‌پرسى ئامارى  كشتوكاڵ  و ژينگه‌ له‌ ديوانى  ده‌سته‌ى  ئامار كۆبونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجام دا .
سه‌ره‌تا  به‌رێز  نوێنه‌رى  گشتى رێكخراوه‌كه‌ باسى له‌ پلان و نه‌خشه‌ى  كاره‌كانى  له‌عێراق  و هه‌رێمى كوردستان  كرد بۆ مه‌به‌ستى  پێشكه‌وتنى كه‌رتى  كشتوكاڵ  و ژينگه‌ له‌ داهاتوودا  و جه‌ختى له‌ هه‌‌ماهه‌نگى  زياترى  هه‌ردوولايه‌ن كرده‌وه‌.
دواتر به‌رێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم  به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى كار و چالاكيه‌كانى  ئامارى  كشتوكاڵ و ژينگه‌ى خسته‌روو،  وه‌ به‌روونى  باسى له‌وه‌ كرد كه‌ بۆشاييه‌كى زۆر هه‌يه‌ له‌رووى نه‌بوونى داتاى پێويستى كشتوكاڵى  به‌گشتى و ئامارى رووبه‌ر و ژماره‌ و به‌رهه‌مى  ره‌ز و باخ و  دارستان له‌هه‌رێمى  كوردستان  به‌تايبه‌تى  كه‌ ده‌بێت  هه‌وڵى زياترى  بۆ بدرێت بۆ به‌ده‌ست هێنانى داتاو زانيارى نوێ له‌م بوارانه‌دا و جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌  كه‌ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر روپێوێكى كشتوكاڵى كه‌ رێكخراوه‌كه‌  ئه‌نجامى  ده‌دات  له‌رێگاى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمه‌وه‌  بێت  و  ئه‌وانيش  وه‌كو رێكخراوه‌كه‌يان  لاريان  نه‌بوو و پاڵپشتى خۆيان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ راگه‌ياند.
وله‌كۆتاييدا به‌رێز نوێنه‌رى گشتى رێكخراوه‌كه‌ به‌ڵێنيدا بۆ جێ به‌ جێ كردنى به‌ر‌نامه‌يه‌كى هاوكارى كه‌ تێيدا بارودۆخى  ئامارى كشتوكاڵ  و ژينگه‌ خوێندنه‌وه‌ى زياترى بۆ بكرێت .