به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى ڕووپێوێكى خێراى تایبه‌ت به‌ نوێكردنوه‌ى ڕێژه‌ى هه‌ژارى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانى بانكى جیهانى له‌دیوانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ چوو. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى گشت قۆناغه‌كانى ڕووپێو وه‌ك پرسیارنامه‌و دیزاینكردنى سامپله‌كان ودانانى به‌رنامه‌ى كارى ئه‌م ڕووپێوه‌، كه‌بڕیاره‌ له‌ دوو مانگى داهاتووكارى مه‌یدانى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت