به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ ى ئامارى هه‌رێم و به‌ ئاماده‌ بوونى نوێنه‌رانى هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى (په‌روه‌رده، ته‌ندروستى ، كاروكاروبارى كۆمه‌لایه‌تى ، شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار) وه‌ به‌رێوبه‌رانى ئاماره‌كانى پارێزگاكان  یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى ڕووپێوى هێشویى فره‌نیشانده‌ر له‌17ى نیسانى 2017 له‌دیوانى ده‌سته ‌ئه‌نجامدرا،له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ  ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه‌ و پێداچونه‌وه‌ به‌ نیشانده‌ره‌كانى پرسیارنامه‌كه‌ كرا و چه‌ند پێشنیارو تێبینیه‌ك خرانه‌ ڕوو .‌بڕیاره‌ ئه‌م لێژنه‌یه‌ 3 كۆبونه‌وى تر‌ بكات به‌ مه‌به‌ستى په‌سه‌ند كردنى یه‌ك به‌ یه‌كه‌ى قۆناغه‌كانى ئه‌م ڕووپێوه‌ وه‌هه‌روه‌ها پرسیارنامه‌كه ‌وئه‌نجامه‌كانى.