به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانى ڕووپێوى ناوبراو له‌به‌روارى 4ى ئايارى 2017 له‌ ژێرچاودێرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى ڕێكخراوى  UNICEFو تيمى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و تيمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار و نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى سێيه‌م ئه‌نجام درا. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆله‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان كراو ده‌رئه‌نجامه‌سه‌ره‌تاييه‌كان ڕاگه‌يه‌نرا كه‌ پێك هاتبوو له‌ دووبه‌ش، به‌شى يه‌كه‌م ئه‌نجامى ڕووپێو له‌سه‌ر ئاستى خێزان و به‌شه‌كه‌ى تر بريتى بوو له‌ خزمه‌تگوزاريه‌كانى ته‌ندروستى هه‌روه‌ها شايانى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ كه‌ كارى مه‌يدانى ڕووپێوى ناوبراو له‌به‌روارى 10/12/2016 تاكو 10/1/2017 به‌ڕێوه‌ چوو به‌ پێى هه‌لبژاردنى سامپل له‌ قه‌زاكانى دياريكراو(مێرگه‌سۆر ، شارباژێر، شێخان ، ئامێدى)   وه‌ دواى كارى ووردبينى و تۆمارى زانياريه‌كان ئه‌م رووپێوه‌ گه‌يشته‌ قۆناغى گفتوگۆكردنى ئه‌نجامه‌كان و تێبينيه‌كان خرانه‌ڕوو.