بۆ ده‌ست پێكردنى هاوكارى له‌ نێوان به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى (WFP) و فه‌رمانگه‌كانى ئامار له‌ هه‌ندێ ووڵاتى رۆژهه‌ڵاتى ئاسيا و رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا و باكورى ئه‌فريقيا, له‌ نێوان 8-11/5/ 2017 شاندێكى عيراقى به‌شدارى ووركشۆێك‌ كرد سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشى ئاسايشى خۆراك و نرخى ڕۆژانه‌ى بازار.
شاندى عيراقى پێكهات بوو له‌ نوێنه‌رانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار له‌ به‌غدا. ئه‌م شانده‌ ڕاپۆرتێكى تێرو ته‌سه‌ل له‌ سه‌ر دۆخى ئاسايشى خۆراك خسته‌ڕوو هه‌روه‌ها ئاماده‌يى خۆى ده‌ربڕى بۆ پشتگيرى له‌ به‌رنامه‌ى ئاسايشى خؤراك و هاوكارى به‌رده‌وام له‌م بواره‌دا. هه‌ر له‌م ووركشۆپه‌دا باس له‌ سيسته‌مى ڕوانگه‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌ى تۆرى سه‌لامه‌تى (SNAP) كرا.
ڕوانگه‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌ى تۆرى سه‌لامه‌تى (SNAP) سيسته‌مێكى رێكخراوه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى خێزان و چاودێرى بازار بۆ ئاگادارنه‌وه‌ى پێش وه‌خت له‌ ڕه‌وشى ئاسايشى خؤراك و چاره‌سه‌ركردنى ڕه‌وشه‌ ترسناكه‌كان و چاودێرى كۆمه‌ڵايه‌تى.