له‌ نێوان 8-11/ 7/ 2017 ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان هه‌لسا به‌ رێكخستنى خوولى ڕاهێنانى بۆ ئه‌نجامدانى ڕووپێوى هاوبه‌شى گشتگيرى  بژێوى ژيان بۆ په‌نابه‌ره‌ سووريه‌كان به‌ ‌ هاوكارى هه‌ردوو  ڕێكخراوى خۆراكى جيهانى WFP و ڕێكخراوى  UNHCR  و به‌ ئاماده‌بوونى هه‌موو توێژه‌رانى ده‌ستنيشان كراو بۆ ئه‌م ڕووپێوه‌  له‌ پارێزگاكانى هه‌ولێر ،دهۆك و سلێمانى . ئه‌م ڕووپێوه‌ تايبه‌ته‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ى داتا له‌سه‌ر ڕه‌وشى خۆراك و بارى ژيانى په‌نابه‌ره‌كانى سووررى له‌ ناوه‌وه ‌و ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپ كه‌ بڕياره‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى 8 /2017 جێ به‌ جێ بكرێ‌ ‌.