ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به‌هاوكارى رێكخراوى WFP  و به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ل رێكخراوى UNHCR هه‌لده‌ستێ به‌ ئه‌نجامدانى ڕووپێوى هاوبه‌شى گشتگيرى بژێوى ژيان بۆ په‌نابه‌ره‌ سووريه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپ بۆ ئاگادار بوون له‌ره‌وشى ژيانى په‌نابه‌ره‌ سووريه‌كان وه‌ ئيستا گه‌يشتوه‌ به‌ قۆناغى كارى مه‌يدانى كه‌ له‌ هه‌ر ‌چوار پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت  وه‌ له‌به‌روارى 26/7/2017 كارى مه‌يدانى له‌پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستى پێكرد وه‌ ماوه‌ى 16 رۆژ ده‌خايه‌نێت وه‌ له‌به‌روارى 27/7/2017  كارى مه‌يدانى ‌ له‌پارێزگاكانى دهۆك و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستيپێكرد وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌  بۆ ماوه‌ى 16 رۆژ ده‌خايه‌نێ.