به‌هاوكارى ده‌زگاى ئامارى يه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌مرۆ 18/ 9/ 2017 ده‌ستكرا به‌خولێكى راهێنان له‌سه‌ر بنه‌ماكانى ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى له‌ده‌سته‌ى ئامار به‌سه‌رپه‌رشتى شاره‌زايه‌كى ئه‌لمانى. ئه‌م خوله‌ بۆ ماوه‌ى 4 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ و تيايدا به‌رپرسى به‌شه‌ ئامارييه‌كانى ده‌سته‌ گوێ له‌بنه‌ماكانى ئاماره‌كانى ژمێريارى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌گرن كه‌ گرنگى خۆى هه‌يه‌ بۆ چۆنيه‌تى هه‌ژماركردنى كۆى به‌رهه‌مى ناوخۆيى هه‌رێمى كوردستان