له‌ڕێكه‌وتى 13،14/9/2017 ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم/به‌شى بازرگانى خولێكى (2)ڕۆژه‌ى ئه‌نجامدا بۆ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتيارو توێژه‌ران له‌ده‌سته‌ وئامارى پارێزگاكان وه‌ هه‌روه‌ها نوێنه‌رانى به‌شى ئامارله‌ده‌سته‌ى گشتى گه‌شت و گوزارى هه‌رێم و پارێزگاكان به‌شدار بوون له‌سه‌ر چۆنيه‌تى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى رووپێوى يه‌كه‌ گه‌شتيارييه‌كان له‌هه‌رێم كه‌ پێك دێت له‌ (ئوتێل،مۆتێل،كۆمه‌ڵگه‌ى گه‌شتيارى)وه‌ له‌ڕۆژى يه‌كه‌مدا خوله‌كه‌ له‌سه‌ر چۆنيه‌تى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كه‌ بوو له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌كه‌، وه‌ له‌ دووه‌م ڕۆژدا دابه‌شكران به‌سه‌ر چوار تيم بۆ پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى ئاماژه‌ پێكراو له‌مه‌يدانه‌وه‌ له‌ناو شارى هه‌ولێر بۆ ده‌ست نيشان كردنى هه‌رتێبينيه‌ك كه‌ له‌مه‌يدانه‌وه‌ بێته‌ پێشيان.