كاری مه‌یدانی رووپێوی یه‌كه‌ گه‌شتیاریه‌كان دوای دوومانگ كوتای هات. كه‌ كاری مه‌یدانی بۆ ئه‌م رووپێوه‌ له‌ 10 /10 /2017 ده‌ستپێكرا وه‌ له‌ 10 /12 /2017 كوتای پێهات. یه‌كه‌ گه‌شتیاریه‌كان پێكدێت له‌ هوتێل و موتێل و شووقه‌ى گه‌شتیارى و كومه‌لگای گه‌شتیاری و ئه‌م رووپێوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی بو هه‌موو یه‌كه‌ گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا. له‌م رووپێوه‌دا (16) فه‌‌رمانبه‌ر له‌‌ ئامارى پارێزگاكان وه‌‌ك توێژه‌ر بو كاری مه‌یدانی به‌ژداربوون,له‌گه‌ل (10) كه‌س وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى ناوه‌ندى و ناوخو له‌ده‌‌سته‌ى ئامارو ده‌سته‌ى گه‌شت وگوزارى هه‌رێم بوَ كاری به‌دواداچونی ئه‌م رووپێوه‌. ‌ له‌ ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم كارى ووردبینى بو فورمه‌كان ده‌كرێت بۆ ئه‌و فورمانه‌ی كه‌ له‌ مه‌یدان گه‌راونه‌ته‌وه‌. وه‌ دواتر ده‌ست ده‌كرێت به‌ پرِوسه‌ی توماركردنی فورمه‌كان له‌ كوتای مانگی كانونی یه‌كه‌می 2017.