دوا به‌دواى ته‌واو بوونى كارى مه‌يدانى ڕووپێوى ته‌ندروستى دايكان ،مندالانى تازه‌ له‌ديك بوو و منداڵان كه‌ له‌ساڵى ڕابردوو له‌لايه‌ن ده‌سته‌ى ئامارو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌نجامدرا له‌ژێر چاودێرى رێكخراوى UNICEF و 
دواى گه‌يشتن به‌قۆناغى كۆتايى رووپێوه‌كه‌ و راگه‌ياندنى ده‌ره‌نجامه‌كان، له‌سه‌ر داواكارى رێكخراوى UNICEF، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار به‌شدارى كرد له‌ رێوره‌سمى فه‌رمى راگه‌ياندنى ده‌ره‌نجامه‌كان له‌ به‌غدا له‌به‌روارى 4/12/2017 . 
ئه‌م رووپێوه‌ له‌ كۆتايى ساڵى 2016 له‌ قه‌زاكانى (شارباژێر و مێرگه‌سوور و شێخان و ئامێدى )ئه‌نجام درا به‌مه‌به‌ستى ده‌ست گه‌يشتن به‌ نيشانده‌ره‌كانى ته‌ندروستى بۆ دايكان و منداڵان به‌ گشتى و خزمه‌تگوزاريه‌كانى ده‌زگا ته‌ندروستى يه‌كان كه‌ تا ئێستا نيشانده‌ره‌كان له‌ ژێر شيكردنه‌وه‌ دايه‌ و له‌ دواى سه‌رى ساڵى نوێ راپۆرته‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت.