دوا به‌داوى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى لێژنه‌ى باڵاى رووپێو له‌ مانگى نيسانى 2017 و دواى ئه‌نجامدانى كۆمه‌لێك كار و چالاكى له‌ لایه‌ن تیمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى زیاتر بۆ ئه‌نجامدانى رووپێوه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى لێژنه‌ى بالآى له‌ به‌روارى 2-1-2018 له‌دیوانى ده‌سته‌ى ئامار له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ و نوێنه‌رانى رێكخراوى UNICEF به‌ ئاماده‌بوونى تیمى هونه‌رى ده‌سته‌ و ئه‌ندامانى لێژنه‌ى بالآ كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێوه‌به‌رانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى ئامار له‌ پارێزگاكان و نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كانى (ته‌ندروستى ، په‌روه‌رده‌، كار و كاروبارى كۆمه‌لآیه‌تى، شاره‌وانى ) ئه‌نجامدرا. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ هه‌موو كارو چالاكیه‌كانى ئه‌نجامدراو له‌ لایه‌ن تیمى هونه‌رى ده‌سته‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى ئامار و ده‌رنجامه‌كانى چالاكیه‌كانى ئه‌نجامدراو هه‌روه‌ها باس له‌ هه‌نگاوه‌كانى ترى داهاتووى رووپێوه‌كه‌ كرا و  پلان وگفتۆگۆى له‌سه‌ر كرا وه‌ ئاماده‌كارى زیاترى پێویست له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ وه‌رگیرا.
به‌ پێى پلان و رێككه‌وتنمان له‌گه‌ل رێكخراوى UNICEF بریاردراوه‌ رووپێوى هێشوویى فره‌ نیشانده‌ر MICS6 له‌مانگى ئادارى 2018 كارى مه‌یدانى بچێته‌ جێ به‌جێ كردنه‌وه‌.