له‌به‌رده‌وامى كاره‌كانمان بۆ ڕووپێوى هێشويى فره‌نيشانده‌ر MICS6، وه‌كو يه‌كێك له‌قۆناغه‌كانى ئه‌نجامدانى رووپێوه‌كه‌، له‌ژێر چاودێرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به‌هاوكارى رێكخراوى UNICEF له‌به‌روارى 15/1/2018 بۆ ماوه‌ى حه‌وت رۆژ خوولى ڕاهێنانى پێشوه‌خته‌  (Pre-Test) له‌لايه‌ن هه‌ماهه‌نگكارى رووپێو له‌ده‌سته‌ى ئامار بۆ سه‌رپه‌رشتيارانى ئامار و ته‌ندروستى له‌پارێزگاكانى (هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك) له‌هوتێل جوهينا له‌هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت. له‌م خووله‌دا يه‌كه يه‌كه‌ى پرسياره‌كانى پرسيارنامه‌كه‌ شرۆڤه‌ ده‌كرێت و بيرو بۆچوونه‌كان وه‌رده‌گيرێت دواى ته‌واوبوونى خوله‌كه‌ تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى له‌رێگاى كارى مه‌يدانى يه‌وه‌ بۆ پرسيارنامه‌كانى رووپێوه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ به‌مه‌به‌ستى زانينى كێشه‌ و هه‌بوونى ئاسته‌نگ له‌پرسيارنامه‌كان، پاش ته‌واوبوونى كارى مه‌يدانى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگكارى رووپێوه‌كه‌ له‌گه‌ل سه‌رپه‌رشتيارانى ناوخۆى ئامار و ته‌ندروستى له‌ده‌سته‌ ئه‌نجامده‌درێت به‌مه‌به‌ستى هه‌بوونى تێبينيه‌كان و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى له‌ماوه‌ى ئه‌و دوو رۆژه‌ى كارى مه‌يدانى به‌ديكراوه‌ و چاره‌سه‌ركردنيان و خۆ ئاماده‌كردن بۆ قۆناغى داهاتووى رووپێوه‌كه‌.