له‌به‌ر گرنگى نرخه‌كانى به‌كاربه‌ر و كرێى ماڵه‌ كرێچیه‌كان كه‌ كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژماره‌ى پێوانه‌یى نرخه‌كانى به‌كاربه‌ر وه‌ رێژه‌ى هه‌ڵه‌وسانى مانگانه‌ و ساڵانه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌زگاى ئامارى ناوه‌ندى عیراقى فیدراڵ هه‌ڵسا به‌كردنه‌وه‌ى خولێكى رِاهێنان له‌به‌غدا بۆ فێركردن و شێوازى كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریه‌كانى په‌یوه‌ست به‌نرخه‌كان و كرێچیان له‌ماوه‌ى 24-26/كانونى دووه‌م/2018 به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز به‌رێوه‌به‌رى گشتى هونه‌رى ده‌زگاى ئامارى ناوه‌ند (قصی عبد الفتاح روۆف) وه‌به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان وه‌به‌ئاماده‌ بوونى نوێنه‌رانى ئامارى هه‌رێمى كوردستان/ له‌به‌شى ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان وه‌ هه‌ندێك له‌سه‌رپه‌رشتیارانى نرخه‌كان له‌ پارێزگاكانى عیراق. وه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌م خوله‌ش گفتۆ گۆ كرا ده‌رباره‌ى جیاوازى نرخه‌كان له‌مانگێك بۆ مانگێكى تر وه‌ هۆى به‌دیار كه‌وتنى ئه‌م جیاوازییه‌ش وه‌ چۆنیه‌تى راستى و دروستى كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان وه‌ گفتۆ گۆ كرا له‌سه‌ر ماوه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى نرخه‌كان وه‌پابه‌ند بوون پێوه‌ وه‌پابه‌ند بوون به‌یه‌كه‌ پێوانه‌یى بۆ كه‌ل و په‌ل وه‌ هه‌روه‌ها جۆراو جۆر له‌بازار كه‌ نرخى لێ‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌، وه‌ گفتۆ گۆ كرا ده‌رباره‌ى نوێ‌ كردنه‌وه‌ى هه‌ندێ‌ كه‌ل و په‌ل وه‌ كو (سه‌یاره‌ ، موبایل) وه‌ هه‌ندى له‌ كه‌ل و په‌لى ئه‌لیكترۆنى به‌پێى ساڵى 2017،وه‌هه‌روه‌ها گفتۆ گۆ كرا ده‌رباره‌ى كرێیه‌كانى یه‌كه‌ نیشته‌جێ‌ بوون كه‌ چوار جار كۆده‌كرێته‌وه‌ كه‌ سالێكدا وه‌پابه‌ند بوون به‌كاته‌كان وه‌ دانانى تێبینى له‌كاتى گۆرانى نموونه‌ یان نرخ.