دواى ئه‌نجامدانى كارى مه‌يدانى پێشوه‌خته‌ Pretest  بۆ رووپێوى MICS6  له‌ هه‌ر سێ پارێزگاى (هه‌ولێر ، سلێمانى ، دهۆك) به‌ مه‌به‌ستى زانينى كێشه‌ و ئاسته‌نگه‌كانى پرسيارنامه‌كان و دانانى پلان بۆ هه‌نگاوى داهاتووى رووپێوه‌كه‌، به‌روارى 30-1-2018 له‌ ديوانى ده‌سته‌ى ئامار له‌ ژێر چاودێرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار و به‌ ئاماده‌ بوونى نوێنه‌رى رێكخراوى UNICEF كۆبوونه‌وى هه‌ماهه‌نگكارى رووپێو له‌گه‌ل سه‌رپه‌رشتيارانى ناوخۆى ته‌ندروستى و ئامارى پارێزگاكان به‌رێوه‌چوو. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تيشك خرايه‌ سه‌رهه‌موو تێبينيه‌كان كه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌نجامدانى كارى مه‌يدانى به‌ديهاتبوون و گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى خولى راهێنانى پێشوه‌خته‌ به‌ به‌كارهێنانى تابلێت له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌روه‌ك له به‌رنامه‌ى رووپێوه‌كه‌ هاتووه‌.