له‌به‌رده‌وامى كاره‌كانمان بۆ ڕووپێوى هێشويى فره‌نيشانده‌ر MICS6، وه‌كو يه‌كێك له‌ قۆناغه‌كانى ئه‌نجامدانى رووپێوه‌كه‌، له‌ژێر چاودێرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به‌هاوكارى رێكخراوى UNICEF له‌به‌روارى 04-2-2018 بۆ ماوه‌ى 5 رۆژ خوولى ڕاهێنانى پێشوه‌خته‌  (Pre-Test) له‌لايه‌ن به‌رێوه‌به‌رى داتا و شيكردنه‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگكارى رووپێوه‌ له‌ده‌سته‌ى ئامار  بۆ سه‌رپه‌رشتيارانى ئامار و ته‌ندروستى له‌ پارێزگاكانى (هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك) له‌ هوتێل جوهينا له‌ هه‌ولێرئه‌نجامده‌درێت. ئه‌م خووله‌ دواى خولى رابردوو دێت كه‌ بۆ پرسيارنامه‌كانى رووپێو له‌ ماوه‌ى رابردوو ئه‌نجامدرا. مه‌به‌ست له‌م خوله‌ پشكنينى و راهێنانى سه‌رپه‌رشتيارانه‌ به‌به‌كارهێنانى تابلێت  له‌به‌رئه‌وه‌ى كارى مه‌يدانى رووپێوه‌كه‌ به‌ تابلێت ئه‌نجامده‌درێت هه‌روه‌ها زانينى كێشه‌و گرفته‌كانى پرۆگرامى تۆماركردنه‌ كه‌ له‌سه‌ر تابلێته‌كه‌ ئاماده‌كراوه‌  به‌مه‌به‌ستى خۆ ئاماده‌كردن بۆ راهێنانى سه‌ره‌كى توێژه‌ران كه‌ يه‌كێكه‌ له‌ قۆناغه‌كانى داهاتووى رووپێوه‌كه‌. برياره‌ دواى ته‌واو بوونى ئه‌م خوله‌ كارى مه‌يدانى پێشوه‌خته‌ به‌به‌كارهێنانى تابلێت له‌ شارى هه‌ولێر بۆ ماوه‌ى 3 رۆژ ئه‌نجامبدرێت.