له‌ ميانه‌ى به‌رده‌وامى كاردنى تيمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار به‌مه‌بستى ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى رووپێوى MICS6، دواى ئه‌نجامدانى خولى راهێنان بۆ سه‌رپه‌رشتيارانى ناوخۆى ته‌ندروستى و ئامار له‌ شارى هه‌ولێر له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، هه‌روه‌ك له‌ به‌رنامه‌ى رووپێوه‌كه‌دا هاتووه‌ دواى ئه‌نجامدانى هه‌ر خولێك ده‌بێت كارى مه‌يدانى بۆ ئه‌نجامبدرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ ژێر چاودێرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار له‌به‌روارى 10 تاكو 11 /2 /2018 به‌ ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى رێكخراوى UNICEF كارى مه‌يدانى پێشوه‌خته‌ بۆ رووپێوى MICS6 له‌ شارى هه‌ولێر بۆ ماوه‌ى 2 رۆژ ئه‌نجامدرا به‌مه‌بستى كۆنترۆل كردنى پرۆگرامى تۆماركردنى داتا و زانينى كێشه‌ و ئاسته‌نگه‌كانى پرۆگرامى تۆماركردن، پاشان له‌ به‌روارى 12 /2 /2018 كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگكارى رووپێو و به‌رێوه‌به‌رى شيكردنه‌وه‌ و داتا له‌گه‌ل سه‌رپه‌رشتيارانى ناوخۆى ئامار و ته‌ندروستى له‌ ديوانى ده‌سته‌ى ئامار ئه‌نجامدرا به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆ له‌سه‌ر تێبينيه‌كانى كارى مه‌يدانى.