له‌به‌ر گرنگى نرخه‌كانى به‌كاربه‌ر و كرێى ماڵه‌ كرێچیه‌كان كه‌ كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژماره‌ى پێوانه‌یى نرخه‌كانى به‌كاربه‌ر وه‌ رێژه‌ى هه‌ڵه‌وسانى مانگانه‌ و ساڵانه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خولێكى رِاهێنان كراوه‌ له‌ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ده‌رباره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریه‌كانى په‌یوه‌ست به‌نرخه‌كان و كرێچیان له‌ماوه‌ى 6-8 / 2/ 2018 وه‌ به‌ئاماده‌بوونى سه‌رپه‌رشتیاران و توێژه‌ران له‌پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان. وه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌م خوله‌ش گفتۆ گۆ كرا ده‌رباره‌ى جیاوازى نرخه‌كان له‌مانگێك بۆ مانگێكى تر وه‌ هۆى به‌دیار كه‌وتنى ئه‌م جیاوازییه‌ش وه‌ چۆنیه‌تى راستى و دروستى كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان وه‌ گفتۆ گۆ كرا له‌سه‌ر ماوه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى نرخه‌كان وه‌پابه‌ند بوون پێوه‌ وه‌پابه‌ند بوون به‌یه‌كه‌ پێوانه‌یى بۆ كه‌ل و په‌ل وه‌ هه‌روه‌ها جۆراو جۆر له‌بازار كه‌ نرخى لێ‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌، وه‌ گفتۆ گۆ كرا ده‌رباره‌ى نوێ‌ كردنه‌وه‌ى هه‌ندێ‌ كه‌ل و په‌ل وه‌ كو (سه‌یاره‌ ، موبایل) وه‌ هه‌ندى له‌ كه‌ل و په‌لى ئه‌لیكترۆنى به‌پێى ساڵى 2017،وه‌هه‌روه‌ها گفتۆ گۆ كرا ده‌رباره‌ى كرێیه‌كانى یه‌كه‌ نیشته‌جێ‌ بوون كه‌ چوار جار كۆده‌كرێته‌وه‌ كه‌ سالێكدا وه‌پابه‌ند بوون به‌كاته‌كان وه‌ دانانى تێبینى له‌كاتى گۆرانى نموونه‌ یان نرخ.