لە ژێر سەرپەرشتى سەرۆکى دەستەى ئامار و بەهەماهەنگى رێکخراوى UNICEF  لە بەروارى 25/3/2018 کارى مەیدانى رووپێوى هێشووی فرەنیشاندەر MICS6 لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان (هەولێر، سلێمانى، دهۆک) بە پێى هەلبژاردنى سامپل لە ناوچەکە  دواى ئەنجامدانى ئامادەکاریەکان بۆ رووپێوى ناوبراو دەستى پێکرد . کارى مەیدانى ماوەى 45 رۆژ دەخایەنێت جگە لە رۆژانى هەینى کە پشووە ، وە تیمى هونەرى دەستەى ئامار ڕۆژانە چاودێرى بەڕێوەچوونى کارەکە دەکەن بە مەبەستى کۆنترۆل کردنى کارەکەو هەماهەنگى تیمەکانى مەیدان .