له‌ژێر چاوديرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار و به‌ هاوكارى بانكى ده‌ولى World Bank، خوولى هه‌ژماركردنى هه‌ژارى رێك خرا به‌ به‌شدارى تيمى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عيراق و تيمى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم. له‌م خووله‌دا وه‌كو سه‌ره‌تايه‌ك راهێنان له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كانى هه‌ژماركردنى هه‌ژارى و هۆكاره‌كانى كرا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى توانستى فه‌رمانبه‌ران. شايانى باسه‌ ئه‌م خووله‌ له‌ ڕێكه‌وتى 3/ 6/ 2018 له‌ ديوانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ده‌ستى  پێكردو ماوه‌ى 5 رۆژى خاياند.