له‌ژێر چاودیرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار و به‌ هاوكارى بانكى ده‌ولى World Bank، خوولى توێژه‌رانى رووپێوى چاودێرى كردنى هه‌ژارى و بارى گوزه‌رانى خێزان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان SWIFT بۆ ساڵى 2017 ده‌ستى پێكرد له‌به‌روارى 24-28 /6/ 2018 له‌ هوتێلى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێر (شیراتۆن) ،له‌م خووله‌دا باس له‌ چۆنیه‌تى كاركردنى مه‌یدانى بۆ رووپێوى ناوبراو كرا وه‌هه‌روه‌ها پرسیاره‌كانى پرسیارنامه‌كان شیكرانه‌وه‌ و گفتۆگۆى له‌سه‌ر كرا ، كارى رروپێوى ناوبراو بریاره‌ رێكه‌وتى 1/ 7/ 2018 له‌هه‌رسێ پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێبكات به‌پێى هه‌لبژاردنى سامپلى دیاركراو.