ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم هه‌لسا به‌كردنه‌وه‌ى خولێك تايبه‌ت به‌كارگێرى گشتى له‌لايه‌ن به‌رێز/عمر

طاهرعزيز فه‌رمانبه‌ر به‌ناونيشانى شاره‌زا له‌بوارى كارگێرى و دارايى.

بابه‌ته‌كان/كارگێرى گشتى، ياساى خزمه‌تگوزارى شارستانى ژماره‌ 24 ساڵى 1960 هه‌مواركراو، ئه‌رك و مافه‌كانى فه‌رمانبه‌ر، مۆڵه‌ت و جۆره‌كانى، سزاى فه‌رمانبه‌ر، نامه‌كارى و په‌يوه‌ندى كردن، جۆره‌كانى نامه‌كارى.

 هه‌روه‌ها خاتوو شهله ‌هانى على به‌رپرسى به‌شى ژماره‌پێوانه‌ييه‌كان و خاتوو رێژين مامند حمد فه‌رمانبه‌ر به‌ناونيشانى ئامارگر له‌به‌شى شيكردنه‌وه‌ى داتا هه‌ڵسان به‌ ووتنه‌وه‌ى وانه‌يه‌ك ده‌رباره‌ى سيسته‌مى SPSS ده‌ركردنى راپۆرت له‌سه‌ر كاروچالاكيه‌كانى به‌شه‌كان به‌گشتى و چۆنيه‌تى ئاماده‌كردنى راپۆرت.
ئةم خوله‌ تايبه‌ت بوو به‌قوتابيانى ده‌رچووى قۆناغى سێ يه‌مى كۆلێژى به‌رێوه‌بردن و ئابوورى بۆماوه‌ى 4 رۆژ له‌رێكه‌وتى 9/7/2018 به‌به‌شداربوونى 19 قوتابى