سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له‌ ميانه‌ى به‌شداريكردنى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى راوێژكاريى تايبه‌ت به‌ سه‌رژمێريى گشتيى دانيشتوان  كه‌ رۆژى 24/7/2018 له‌ به‌يروتى پايته‌ختى لوبنان سازدرا، چاوى كه‌وت به‌ به‌ڕێز د. محمدعلى ئه‌لحه‌كيم بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ميندارى جێبه‌جێكارى رێكخراوى ئه‌سكوا (UN-ESCWA) به‌ به‌شداريى شاندى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراقى فيدرال.
له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، باس له‌ رۆڵى رێكخراوى ESCWA كرا له‌ چوارچێوه‌ى پلانى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێريى گشتيى دانيشتوان كه‌ راوێژ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ چه‌ند ولاتێكى ترى ناوچه‌كه‌ بۆ چۆنيه‌تيى ئه‌نجامدانى به‌ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجياى سه‌رده‌م. سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار سوپاسى به‌ڕيز د. محمد ئه‌لحه‌كيم-ى كرد بۆ ئه‌و پێشوازييه‌ و هيواى خواست كه‌ رێكخراوى ESCWA به‌شداريى زياتر و كاراترى هه‌بێت له‌ به‌رنامه‌ ئامارييه‌كانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم.