له‌ژێر چاودێرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم هه‌ڵسا به‌كردنه‌وه‌ى خولێك تايبه‌ت به‌كارگێرى گشتى له‌لايه‌ن به‌رێز/ عمر طاهر عزيز فه‌رمانبه‌ر به‌ناونيشانى شاره‌زا له‌بوارى كارگێرى و دارايى.
بابه‌ته‌كان/ ئه‌رك و مافى فه‌رمانبه‌ر به‌گشتى، خزمه‌تگوزارى و ئه‌رك و مافه‌كانى، كۆگا، ئه‌رشيف و چۆنيه‌تى رێكخستنه‌وه‌ى دۆسيه‌كان، نامه‌كارى و په‌يوه‌ندييه‌كان، په‌يكه‌رى رێكخستنى فه‌رمانگه‌.
ماوه‌ى خوله‌كه‌ 3 رۆژبوو له‌رێكه‌وتى 12- 14/8/2018  به‌ به‌شداربوونى 32 فه‌رمانبه‌ر.