له‌سه‌ر بانگێشتى ليژنه‌ى تايبه‌ت به‌ ئاماده‌كرنى پێشنياره‌كان له‌سه‌ر چۆنيه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى داتا له‌سه‌ر په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان ، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى كرد له‌ كۆبونه‌وه‌ى يه‌كه‌مى/قۆناغى دووه‌م تايبه‌ت به‌ ئاماده‌كردنى ئه‌و پێشنيارانه‌ له ووڵاتى سويسرا بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ له‌ نێوان 28-29/ 8/ 2018 .  ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌ ته‌واوكه‌رى 3 كۆبوونه‌وه‌ى پێشووتره‌‌ كه‌ له‌ ساڵانى 2016 و 2017 رێكخرا و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار به‌شدارى له‌ دوانيانى كرد به‌ نوێنه‌رايه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و تياياندا ئه‌زموونى ده‌سته‌ى ئامار له‌كۆكردنه‌وه‌ى داتاكان خرايه‌ روو و گفتوگۆى تێروته‌سه‌ل كرا له‌سه‌ر چۆنيه‌تى يه‌ك خستنى شێوازى كۆكردنى داتاكان بۆ ئه‌و دوو توێژه له‌سه‌ر ئاستى جيهان . دواى ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ راپۆرتى ته‌كنيكى رێكخرا و خرايه‌ به‌رده‌م كۆمسيۆنى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاماره‌كان تاكو په‌سه‌ندى بكات و دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى كۆمسيۆن خرايه‌ به‌ر ده‌ستى ووڵاتانى ئه‌ندام و په‌سه‌ندكرا له‌ مانگى 3/ 2018. جێگاى ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌وا ده‌زگاى ئامارى ووڵاتى نه‌رويج ،رێكخراوى JIPS و رێكخراوى UNHCR سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و ليژنه‌يه‌ ده‌كه‌ن و زياتر له‌ 25 ووڵات و هه‌رێمى كوردستان ئه‌ندامى ليژنه‌كه‌ن .بريار وايه‌ پێش كۆتايى ئه‌م ساڵ كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى قۆناغى دووه‌مى كاره‌كانى ئه‌م ليژنه‌يه‌ رێكبخرێ به‌مه‌ستى ته‌واوكردنى كاره‌كانى و خستنه‌ رووى پێشنياره‌كانى ليژنه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م كۆمسيۆنى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاماره‌كان به‌مه‌ستى په‌سه‌ندكردنى و كارپێكردنى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى.