لەرێکەوتى 17/10/2018 لە ژێر چاودێرى ئەمیندارى گشتى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کە سەرۆکى لێژنەى بالاى تەکنینکى رووپێوەکەیە و بەئامادەبوونى سەرۆکى دەستەى ئامارى هەرێم و بەرپرسی نووسینگەى ڕێکخراوى UNICEF  لە عێراق کۆبوونەوەى کۆتایى لێژنەى باڵا بۆ رووپێوى MICS6 لە شارى بەغدا ئەنجامدرا . لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دەرئەنجامە سەرەتاییەکانى رووپێوەکەو گفتوگۆکرا بۆ ئامادەکارى بۆ ئەنجامدان و راگەیاندنى دەرئەنجامە کۆتاییەکانى رووپێوەکە دواى پەسەندکردنى دەرئەنجامەکان لەلایەن تیمى باڵاى هونەرى ڕێکخراوى UNICEF لە نیویۆرک.