سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار به‌شدارى كرد له‌كۆنگره‌ى هه‌رێمايه‌تى دانيشتوان و گه‌شه‌سه‌ندن له‌چوارچێوه‌ى شاندى عێراق كه‌ بۆ 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ 30 /10- 1 /11/ 2018 له‌به‌يروت.
له‌م كۆنگره‌يه‌ كه‌ رێكخراوه‌كانى  UNESCWA و UNFPA رێكى ده‌خه‌ن به‌هاوكارى كۆمكارى عه‌ره‌بى به‌دواداچوونه‌وه‌ ده‌كرێ بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى به‌دى كراوه‌ دواى كۆنگره‌ى قاهره‌ بۆ ساڵى 2013 تايبه‌ت به‌ ئاسته‌نگه‌كانى پێش گه‌شه‌سه‌ندن له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و گۆرانكاريانه‌ى ده‌كرێ له‌ ووڵاته‌ عه‌ره‌بييه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ نيشاندانى بارودۆخى دانيستوان له‌چه‌ند ووڵاتێك.
له‌كۆتايدا، كۆنگره‌كه‌ پێشنيارو بۆچوونى ووڵاتانى به‌شداربوو په‌سه‌ند ده‌كات به‌مه‌به‌ستى په‌يره‌وكردنى بۆ 5 ساڵى داهاتوو.