سێیەمین کۆبوونەوەى لێژنەى باڵاى ده‌ورى شه‌شه‌مى رووپێوى هێشوویى فرەنیشاندەر (MICS6)  لە رۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى 7/11/2018 لە هوتێلى نێودەولەتى هەولێر  لە ژێر چاودێرى بەرێز (سیروان  محمد محى الدین ) سەرۆکى دەستەى ئامارى هەرێم ئەنجامدرا  بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر دەرئەنجامە سەرەتاییەکانى رووپێوى هێشوویى فرەنیشاندەر( MICS6)  کە لە ساڵى 2018  ئەنجامدرا لە هەرێمى کوردستان. لە کۆبوونەوەکەدا به ‌به‌شدارى ئەندامانى لێژنەى باڵا کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەرانى ئامار  لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان و تیمى هونەرى دەستەى ئامار و نوێنەرانى وەزارەتەکانى پەرەوەردە، تەندروستى، کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى و شارەوانى,  گفتوگۆ کرا لەسەر نیشاندەرە سه‌ره‌كييه‌كانى رووپێوەکە و سەرنج و تێبینیەکانیان وەرگیرا بە مەبەستى پێداچوونەوە و ئاگادارکردنەوەى ڕێکخراوى UNICEF  .