ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم هه‌ڵسا به‌كردنه‌وه‌ى وۆركشۆپێك به‌هاوكارى ده‌زگاى ناوه‌ندى عیراق له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئامارى دهۆك بۆ ماوه‌ى 11- 15/ 10/ 2018 ده‌رباره‌ى نرخى بهكاربهرو كرێى یه‌كه‌ى نیشته‌جێ بوون له‌پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان به‌به‌شداربوونى تیمى ده‌زگاى ناوه‌ندى عیراق و سه‌رپه‌رشتیاران و توێژه‌ران لهبهرێوهبهرایهتییهكانى ئامار له‌هه‌رێم. گرنگترین بابه‌ت كه گفتۆ گۆى له‌سه‌ر كرا یه‌كه‌ى پێوانه‌یى بۆ كه‌ل و په‌ل وه یه‌كگرتنى جۆره‌كانى سه‌به‌ته‌ى كه‌ل و په‌ل له‌نێوان پارێزگاكان و قه‌زاكان له‌پێناو ده‌ست كه‌وتنى ژماره پێوانهییهكى رِاست وبوونى جیاوازى له‌نرخ له‌نێوان پارێزگاكان وقهزاكان.هه‌روه‌ها روون كردنهوهكرا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى (اكسس) وچۆنیه‌تى به‌كارهێنانى و روون كردنه‌وه درا له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى نرخى كرێ لهیهكهكانى نیشته‌جێ بوون وه دواتر سه‌ردانى مه‌یدانى كرا بۆ بازاره‌كانى دهۆك بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر نرخه‌كان به‌شێوه‌ى مه‌یدانى.