له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به‌ ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌رى ئامارى سلێمانى وه‌كو نوێنه‌رى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار له‌ به‌روارى 21-24/12/2018 له‌ هۆتێل تایتانیك له‌ شارى سلێمانى خولى راهێنانى راهێنه‌ران بۆ سه‌رپه‌رشتیارانى رووپێوى هه‌رزه‌كاران و لاوان ده‌ستى پێكرد. 
له‌ خوله‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ تیمى هونه‌رى ده‌سته‌ى ئامار و تیمى هونه‌رى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق ونوێنه‌رى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان له‌ حكومه‌تى فیدرال و هه‌رێم به‌شدار بوون. له‌ میانه‌ى به‌رده‌وامیان له‌ خوله‌كه‌دا گفتوگۆى ته‌واو له‌ سه‌ر پرسیارنامه‌ى رووپێوه‌كه‌ كرا و پرسیاره‌كان به‌ ته‌واوى شیكرانه‌وه‌ و پلان دارێژا بۆ هه‌نگاوى داهاتوو كه‌ خولى راهێنانى توێژه‌رانه‌ كه‌ بریاره‌ له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا له‌ شارى هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت.
مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانى ئه‌م رووپێوه‌ به‌ ده‌ستهێنانى نیشانده‌رى تایبه‌ته‌ به‌ رۆلى هه‌رزه‌كاران  وگه‌نجان له‌ گروپى ته‌مه‌ن 10 – 30 سالى و نوێكردنه‌وه‌ى نیشانده‌ره‌كانى ئه‌م رووپیوه‌یه‌ كه‌ له‌ سالى 2009 ئه‌نجامدراوه‌، له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ دواى ئه‌و گۆرانكاریه‌ دیمۆگرافیایه‌ى كه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هاتووه‌ له‌ دواى سالى 2014 وه‌هاتنى به‌شێكى زۆرى ئاواره‌كانى پارێزگاكانى ترى عیراق بۆ هه‌رێمى كوردستان.
 بۆ زانینى ئه‌م دیاردانه ‌و و نوێكردنه‌وه‌ و به‌ده‌ستهێنانى زانیارى تازه‌، ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عیراق به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان له‌ عیراق و وه‌زاره‌تى رۆشه‌نبیرى و لاوان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ هه‌ماهه‌نگى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA رووپێوى لاوان بۆ سالى 2019 ئه‌نجام ده‌ده‌ن.