دواى تەواو بوونى خولى ڕاهێنانى توێژەران بۆ رووپێوى نیشتمانى هەرزەکاران و لاوان لە هەرێمى کوردستان و لەژێر سەرپەرشتى سەرۆکى دەستەى ئامارى هەرێم قۆناغى کارى مەیدانى دەستى پێکرد لەرێکەوتى 2/3/2019 بە پێى ناوچەکانى شارنشین و گوندنشین  لە قەزاو ناحیەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ماوەى (25) رۆژى کارکردنى فعلى بەردەوام دەبێت جگە لە رۆژانى هەینى. ئەم رووپێوە بەهاوکارى ڕێکخراوى UNFPA ئەنجام دەدرێ و بەهاوبەشى لەگەڵ دەزگاى ناوەندى ئامارى عێراق و وەزارەتەکانى ڕۆشنبیرى و لاوانى هەرێمى کوردستان و وەرزش و لاوانى  عیراقى فیدڕاڵ .