له‌ چوارچێوه‌ی ئاماداكارییه‌كانی عیراق بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری سالی ٢٠٢٠ ، شاندێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وولاتی مسریان كرد له‌ نێوان ٤-٨ مایس ٢٠١٩ به‌ مه‌به‌ستی ئاشنا بوون به‌ شێوازی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری ئه‌لكترونی له‌و وولاته‌ كه‌ له‌ سالی ٢٠١٧ ئه‌نجامیاندا. شانده‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری عیراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان. به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ جگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ل سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری مسر،  بریتی بوو له‌ ٢ رۆژی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ل تیمی هونه‌ری ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری مسر كه‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رژمێرییان كرد و ئه‌نجامیاندا سالی ٢٠١٧ و تیایدا چه‌ندین پرێزنته‌یشنیان كرد له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغانه‌ی سه‌رژمێرییه‌ كه‌ تیایدا تێپه‌ری تا راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌ مانگی ٩ سالی ٢٠١٧ له‌ رێوره‌سمێكی گه‌وره‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی مسر. رۆژی سێیه‌م ته‌رخانكرا بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ل به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌رێمی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و تیمێكی راوێژكاران به‌ مه‌به‌ستی ئالوگۆركردنی بیرورا له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌ عیراق له‌گه‌ل مانه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه‌ هۆی ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رژمێری سالی ٢٠١٠ له‌ عیراق و ئه‌و رێگایانه‌ی پێویسته‌ بگرینه‌ به‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنی پلانی سه‌رژمێری. جێگه‌ی باسه‌ كه‌ وولاتی مسر بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ناوچه‌كه‌ سه‌رژمێری ئه‌نجامدا به‌ شێوازی ئه‌لكترۆنی به‌ به‌كارهێنانی ٤٠،٠٠٠تابلت و ماوه‌ی ٦ هه‌فته‌ی خایاند.