له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به‌هاوكارى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عيراق, رؤژى   27/8/2019 ده‌ست كرا به‌خولى راهێنان بۆ توێژه‌رانى مه‌يدانى به‌رێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئامار له‌هه‌رێمى كوردستان تايبه‌ت به‌روپێوى خه‌رجى گه‌شت و گوزار كه‌ برياره‌ سه‌ره‌تاى مانگى 9/2019 ده‌ست به‌كاره‌كانى بكرێ له‌عيراق و هه‌رێمى كوردستان. ئه‌م خوله‌ بۆماوه‌ى (3) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ به‌به‌شدارى توێژه‌رانى به‌رێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى ئامارى هه‌رێم و هه‌ردوو تيمى سه‌رپه‌رشتيارانى روپێو له‌ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عيراق. ئه‌م روپێوه‌ له‌فرۆكه‌خانه‌كان و خاله‌سنوورييه‌كان ئه‌نجام ده‌درێ و كارى مه‌يدانى بۆيه‌ك هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێ