دواى ته‌واوكردنى ئاماده‌كارييه‌كانى پێويست بۆ جێ به‌جێ كردنى رووپێوى خه‌رجى گه‌شت و گوزار، كارى مه‌يدانى ده‌ستى پێكرد له‌هه‌موو پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌به‌روارى 4-10 /9 /2019 به‌رۆژه‌كانى هه‌ينى و شه‌ممه‌.
له‌سه‌ر بناغه‌ى ئه‌وه‌ى تيمه‌كانى سه‌رپه‌رشتيارى ناوخۆيى و ناوه‌ندى دابه‌ش بوون به‌سه‌ر پارێزگاكان به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوونى كارى توێژه‌ره‌كان له‌فرۆكه‌خانه‌ و ده‌روازه‌ سنوريه‌كان به‌پێ ى به‌رنامه‌ى دانراو بۆ رووپێوه‌كه‌.