به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى رووپێوى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێزان له‌ عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌ تایبه‌ت و گفتۆگۆكردن له‌سه‌ر پرسیارنامه‌ى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان و چۆنیه‌تى سوود وه‌رگرتن له‌ هه‌ندێ له‌ پرسیاره‌كانى سه‌رژمێرى گشتى بۆ هه‌ژماركردنى رێژه‌ و هێلى هه‌ژارى، له‌به‌روارى 17و 18 / 9/ 2019 له‌ هۆتێل رۆتانا له‌هه‌ولێر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار و به‌ ئاماده‌بوونى راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى سه‌رژمێرى و تیمى باڵاى بانكى نێوده‌وله‌تى له‌ نووسینگه‌ى واشنتۆن و نوێنه‌رانى رێكخراوه‌كانى UNICEF و UNFPA به‌رێوه‌به‌رانى ئامارى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و تیمى هونه‌رى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م وۆركشۆپه‌ ئه‌نجامدرا. وۆركشۆپه‌كه‌ دوو ته‌وه‌رى له‌خۆوه‌ گرتبوو یه‌كێكیان تایبه‌ت بوو به‌ ئه‌نجامدانى رووپێوى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى خێران IHSES و سوود وه‌رگرتن له‌ داتاكانى رووپێوه‌كه‌ بۆ هه‌ژماركردنى هه‌ژارى هه‌مه‌چشن (MPI) و دانانى پلانى تازه‌ بۆ ئه‌نجامدانى رووپێوه‌كه‌ كه‌ دواخراوه‌ بۆ دواى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان، ته‌وه‌رى دووه‌م بریتى بوو له‌ به‌ستنه‌وه‌ى پرسیارنامه‌كانى رووپێوه‌كه‌ به‌ پرسیارنامه‌ى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى گشتى دانیشتوان له‌ عێراق كه‌ بریاره‌ له‌ سالى 2020 ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ى دواتر به‌ پشت به‌ستن به‌ داتاكان رێژه‌ و هێلى هه‌ژارى له‌سه‌ر بچوكترین یه‌كه‌ى كارگێرى (قه‌زا، ناحیه‌) هه‌ژماربكه‌ن.