سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به‌ياوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى ئامارى پارێزگاى سلێمانى به‌شدارييان كرد له‌ سێيه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى باڵاى سه‌رژمێرى عێراق رۆژى 8/ 10/ 2019 . 
كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رۆكايه‌تى به‌رێز وه‌زيرى پلاندانان له‌عێراق به‌رێوه‌چوو وه‌ به‌ به‌شدارى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى باڵا بۆ نزيكه‌ى 2 كاتژمێر به‌رده‌وام بوو. به‌پێ ى به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بابه‌ته‌كانى په‌يوه‌نديدار به‌ئاماده‌كارييه‌كانى سه‌رژمێرى خرانه‌ باس و تێبينى به‌شداربووان وه‌رگيرا له‌سه‌ريان. هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار تێبينى ده‌سته‌ى ئامارى له‌سه‌ر چه‌ند خالێك خسته‌ روو كه‌ يه‌كێكيان تايبه‌ت بوو به‌ چاره‌سه‌رنه‌كردنى پرسى بوودجه‌ى ده‌سته‌ى ئامار له‌بوودجه‌ى گشتى عێراق بۆ سه‌رژمێرى كه‌ تاوه‌كو ئيستا كێشه‌كه‌ى چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌ كه‌ پێويست بوو به‌زووترين كات بگاته‌ هه‌رێم تاوه‌كو ده‌ست بكرێ به‌ ئاماده‌كارييه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان هاوشێوه‌ى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامار له‌عێراق.
وه‌زيرى پلاندانان له‌عێراق تێبينيه‌كانى به‌گرنگ زانى و جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ به‌ زووترين كات ئه‌م پرسه‌ يه‌كلايى ده‌كرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى دا به‌گرنگى به‌شداربوونى هه‌رێم له‌ ته‌واوى ئاماده‌كارييه‌كان.