به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ سه‌رژمێرى گشى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌سته‌ى ئامارى هه‌ريمى كوردستان به‌شدارييان له‌ زنجيره‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌ك كرد له‌ وولاتى ميسر.
رۆژانی 28-31 مانگى تشرینی یەکەمی سالی 2019 له هۆلى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى ميسر له قاهيره , به ريز د.مهدى العلاق راوێژكارى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيرانى عيراق بۆ كاروبارى سه‌رژمێرى دانيشتوان، نوێنەرى رێكخراوى سه‌ندوقى دراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان  (UNFPA ) له عێراق، بەرپرسانى سەرژمێرى گشتى دانيشتوان له ميسر، بەرپرسانى سەرژمێرى دانيشتوان له ده‌زگاى ناوەندى ئامارى عێراق و نوێنەرانى دەستەى ئاماری ھەرێمی کوردستان به شدارى زنجيرەيەك كۆبونەوەى راوێژكاريان كرد سه‌باره‌ت به‌ نه‌خشه‌سازى, ته‌كنولوجياى زانيارى و دانيشتوان  به‌مه‌به‌ستى ئامادەكارى بۆ سەرژمێرى گشتى دانيشتوان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان كه بريارە له سالى 2020 له عێراق و هەرێمى كوردستان ئه نجام بدرێ بە سود وەرگرتن له ئەزمونى سەرژمێرى ولاتى ميسر كه له سالی 2017 بە شيوەى ئەليكترۆنى بۆ يه‌كه‌مجار ئەنجاميان دابوو.