له‌ ڕۆژانى 18-21 تشرينى دووه‌م له‌ لايه‌ن ڕێكخراوى نێوده‌وله‌تيى كۆچ (IOM) ڕاهێنانێك له‌باره‌ى به‌ڵگه‌ ناوچه‌ييه‌كان بۆ شيكردنه‌وه‌ى كۆچبه‌رى و داڕشتنى سياسه‌تى په‌يوه‌نديدار به‌ كۆچبه‌رى له‌ شارى بانگكۆكى پايته‌ختى وڵاتى تايلاند ساز كرد و نوێنه‌رى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌شدار بوو له‌م ڕاهێنانه‌دا. 
ئه‌م ڕاهێنانه‌ به‌ به‌شداريى نوێنه‌رانى وڵاتانى ئه‌فغانستان، پاكستان، به‌نگلادش و عێراق به‌ڕێوه‌چوو و تيايدا ڕێكاره‌كان و ڕێگاكانى تۆماركردنى كۆچبه‌ريى ناوخۆيى و ده‌ره‌وه‌ بۆ هه‌ردوو چينى خانه‌خوێ و په‌نابه‌رانى ئه‌م وڵاتانه‌ تاوتوێ كران. له‌م ڕاهێنانه‌دا ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تيى كۆچ شێوازه‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى داتاى خسته‌ڕوو كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داتا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ په‌يڕه‌ويان ده‌كات. هه‌روه‌ها چوار پێكهاته‌ى سه‌ره‌كيى پرۆگرامه‌كه -كه‌ بريتين له‌ ره‌سه‌دكردنى جووڵه‌، چاودێريكردنى ڵێشاو، تۆماركردن و رووپێو-‌ به‌ وردى گفتوگۆيان له‌سه‌ر كرا.
نوێنه‌رايه‌تيى ڕێكخراوى نێوده‌وله‌تيى كۆچ ئه‌زموونى خۆى له‌م بواره‌ له‌و وڵاتانه‌ى سه‌ره‌وه‌ دا خسته‌ ڕوو و بۆ باشتركردن و به‌ره‌وپێش بردنى زياترى كاره‌كان ئاڵوگۆڕى بيروڕا له‌ نێوان به‌شداربوواندا كرا و كه‌موكوڕييه‌كان ده‌ستنيشان كران و رێگاكانى نه‌هێشتنيان تاوتوێ كران.