له‌ ژێر چاودێرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به‌ هاوكارى  رێكخراوى FAO   له‌ عێراق و به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق و به‌رێوه‌به‌رى گشتى پلان دانان له‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌ هه‌رێم و به‌رپرسى رێكخراوى FAO   له‌ عێراق، خولى راهێنانى ئه‌ژماركردنى نيشانده‌رى نرخه‌كانى خۆراك  به‌رێوه‌چوو له‌ رۆژانى  16/12/2019-15 .
ئامانجى ئه‌م خوله‌ راهێنان و گه‌شه‌ پێدانى تواناى فه‌رمانبه‌ره‌كانى بوارى ئامارى بوو له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ گه‌يشتن به‌ ئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام SDGs  كه‌ 17 ئامانجى سه‌ره‌كى و 230 نيشانده‌ر ده‌گرێته‌وه‌ .
ئه‌م دامه‌زراوانه‌ى كه‌ تێيدا به‌شدار بوون بريتين له‌ ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌ هه‌رێمى كوردستان، ده‌زگاى ناوه‌ندى ئامارى عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق.
دواتر له‌لايه‌ن رێكخراوه‌كه‌ بروانامه‌ى تايبه‌ت به‌م نيشانده‌ره‌ به‌سه‌ر به‌شداربوان دابه‌ش كرا.